پاکێجەکانی ئۆپۆزیسیۆن
"بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی"
بۆ چاکسازیی ریشەیی لە هەرێمی کوردستاندا
کرۆنۆلۆجی:
پاش زنجیرەیەک خۆپیشاندان و توندوتیژی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ١٧/٢/٢٠١١ بۆ ١٩/٤/٢٠١١ کە بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنی و حزبییە فەرمانڕەواکان کۆتایی هات، پاش ئەوەی نوێنەرانی خۆپیشاندەران و پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم چەند پرۆژەو بڕیار و دەسپێشخەرییەکیان پێشکەشکرد بۆ جارەسەرکردنی قەیرانەکەو چاکسازیی ریشەیی لە کوردستاند، هەر سێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن پرۆژەیەکی شەش پاکێجییان ئامادەکرد بەمەبەستی چاکسازیی ریشەیی لە هەرێمی کوردستاندا.
لەسەر بنەمای ئەو پاکێجانە هەر سێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن "بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی" زنجیرەیەک کۆبونەوەی پێنج قۆڵییان لەگەڵ هەردوو حزبی فەرمانڕەوا "پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان" ئەنجامدا لە رۆژانی ٤/٦/٢٠١١ تا ٢٧/٦/٢٠١١.
هاوپێچ لەگەڵ ئەو شەش پاکێجەدا لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن داوایان لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کرد هاوکات لەگەڵ دانوستانداو بۆ نیشاندانی نیازپاكی و چارەسەر كردنی گرفتەكان دەست بكرێت بە جێبەجێ كردنی: (ڕاگرتنی راوەدوونانی هاوڵاتیان، گرتنی بكوژەكان و ئەوانەی تەقەیان لە هاوڵاتیان كردووە، قەرەبووكردنەوەی بریندار و قوربانیان و زیانمەندان لە ڕووداوەكانی پاش 17/ 2/ 2011، ڕاگرتنی فشاری سەر میدیای سەربەخۆ). لەسەر بنەمای خاڵی 1 و 3 و 4 و 11 و 14ی بڕیارە حەڤدە خاڵییەکەی پەرلەمانی کوردستان و خاڵی 6ی داواكارییە هەنووكەییەكانی مەیدانی ئازادی (خۆپیشاندەران).
١٦/٨/٢٠١١ هەر سێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن بەیاننامەیەکیان دەرکرد، بەیاننامەیەکە داوای لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد زەمینەسازی عەمەلی بکرێ بۆ بەرەوپێشچونی دانوستان بە (ڕاگرتنی راوەدوونانی هاوڵاتیان، گرتنی بكوژەكان و ئەوانەی تەقەیان لە هاوڵاتیان كردووە، قەرەبووكردنەوەی بریندار و قوربانیان و زیانمەندانی روداوەکان و ڕاگرتنی فشاری سەر میدیای سەربەخۆ).
بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ئەو داواکاریانەی ئۆپۆزیسیۆن، دانوستانی پێنج قۆڵی نێوان دەسەڵات ئۆپۆزیسیۆن راگیرا.
پاکێجەکان:
- پاكێجی یەكەم: چاكسازی لە سیستمی سیاسیی هەرێم كە (پڕۆژەی دەستووری هەرێم، پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، پڕۆژە یاسای دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێم، یاسای خۆپیشاندان، یاسای پارێزگاكانی هەرێم و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا‌و قەزا و ناحییەكان)، لەخۆ دەگرێت. لەسەر بنەمای (خاڵی 16 بڕگەی یەكەمی 17 خاڵییەكەی پەرلەمان)، (خاڵی 19ی پەیامی سەرۆكی هەرێم بە بۆنەی جەژنی نەورۆز)، (خاڵی 1 و 7 و 16ی داواكارییە بنەڕەتییەكانی مەیدانی ئازادی)، (خاڵی 1، 2، 5، 6، 18ی پڕۆژە 22 خاڵیەكەی ئۆپۆزسیۆن).
- پاكێجی دووەم: سەربەخۆ و بێلایەن كردنی پێشمەرگە و ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەكان، لەخۆ دەگرێت. لەسەر بنەمای (خاڵی 6ی بڕگەی یەكەمی 17 خاڵییەكەی پەرلەمان)، (خاڵی 12ی پەیامی سەرۆكی هەرێم بە بۆنەی جەژنی نەورۆز)، (خاڵی 10ی داواكارییە هەنووكەییەكان و، 4 و 5ی داواكارییە بنەڕەتییەكانی مەیدانی ئازادی)، (خاڵی 7، 8، 9، 13، 15، 19ی پڕۆژە 22 خاڵیەكەی ئۆپۆزسیۆن).
- پاكێجی سێهەم: سەربەخۆکردن و ئەكتیڤ كردنی دەسەڵاتی دادوەری كە چاكسازی لە ئەنجومەنی دادوەری و سەربەخۆ و ئەكتیف كردنی داواكاری گشتی لەخۆ دەگرێت. لەسەر بنەمای (خاڵی 6ی پەیامی سەرۆكی هەرێم بە بۆنەی جەژنی نەورۆز)، (خاڵی 2ی داواكارییە بنەڕەتییەكانی مەیدانی ئازادی) (خاڵی 10 و 11 ی پڕۆژە 22 خاڵیەكەی ئۆپۆزسیۆن).
- پاكێجی چوارەم: بەگژداچوونەوەی گەندەڵی كە دامەزراندنی دەستەیەكی نەزاهەی بێلایەن و ئەكتیف و، چالاككردنی دیوانی چاودێریی دارایی و شەفاف كردنی داهات و خەرجییەكانی هەرێم، لەخۆ دەگرێت. لەسەر بنەمای (خاڵی 4 و 5 و 7 و 9 و 16ی پەیامی سەرۆكی هەرێم بە بۆنەی جەژنی نەورۆز)، (خاڵی 8، 9، 10، 11 و 13 و 19ی داواكارییە بنەڕەتییەكانی مەیدانی ئازادی)، (خاڵی 3، 4، 12، 17، 20ی پڕۆژە 22 خاڵیەكەی ئۆپۆزسیۆن).
- پاكێجی پێنجەم: چاكسازیی ئیداری لە وەزارەتی پەروەردە و نەهێشتنی دەستی حیزب تیایدا لەخۆ دەگرێت. (خاڵی 2و 14ی پڕۆژە 22 خاڵیەكەی ئۆپۆزسیۆن).
- پاكێجی شەشەم: پێكهێنانی حكومەتێك كە بتوانێت ئەم چاكسازییانە جێبەجێ بكات. لەسەر بنەمای (خاڵی 1ی پەیامی سەرۆكی هەرێم بە بۆنەی جەژنی نەورۆز) و (خاڵی 22ی پڕۆژە 22 خاڵیەكەی ئۆپۆزسیۆن).
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
یه‌که‌م، پێشمه‌رگه و حیزبایه‌تی
1. 1. رێکخستن و رێکخراوه حیزبیه‌کانی له ناو هه‌مو داووده‌زگا و یه‌که‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا قه‌ده‌غه بکرێ.
1. 2. باره‌گا و ئۆفیسی حیزبه‌کان، له ژێر هه‌ر ناوێک دا بێ، له ناو وهزهرات و ده‌ره‌وه‌ی دا و له ناو هه‌مو یه‌که‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا دابخرێ.
1. 3. به هیچ جۆرێ نابێ ئابونه‌ی حیزبی له موچه‌ی مانگانه‌ی پێشمه‌رگه و کارمه‌نده‌که ببڕدرێ.
2. هه‌مو ئه‌وانه‌ی به هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه بێکار ئه‌مێننه‌وه:
2. 1. موچه‌یان به‌رده‌وام بێ تا ئه‌چنه سه‌ر کارێکی تر.
2. 2. یا خانه‌نشین بکرێن.
2. 3. له وه‌زاره‌ت دا یان له هه‌رجێیه‌کی تری خۆی بیه‌وێ کارێکی شایسته‌ی خۆی پێ بسپێردرێ.
#
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
دوه‌م، پێشمه‌رگه و ته‌زکیه
1. بۆ وه‌رگرتنی که‌سێ به پێشمه‌رگه، بۆ وه‌رگرتنی له کولێجی سه‌ربازی، ده‌وره‌ی عه‌سکه‌ری، بۆ پێسپاردنی پله‌و پایه‌ی عه‌سکه‌ری و ئیداری، ته‌زکیه‌ی حیزبی، راسپارده، واسیته به نامه یان به ته‌له‌فۆن و ئیمێل و هه‌ر هۆیه‌کی تر (که‌س یان ئۆرگانی حیزبی بیکا) قه‌ده‌غه بکرێ.
#
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
سێیه‌م، پێشمه‌رگه و فه‌رمان
له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌بونی هه‌ر یه‌که‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌ی که‌سیی یا حیزبی هه‌بێ، به هه‌ر ناوێک و قه‌واره‌یه‌ک بێ، قه‌ده‌غه بکرێ.
هه‌رچی ناوی پێشمه‌رگه بێ ئه‌بێ: سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێ، موچه‌ی مانگانه‌ی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ربگرێ، فه‌رمان ته‌نیا له که‌سی ده‌سه‌ڵاتداری وه‌زاره‌ت وه‌ربگرێ.
1. له باری ئاسایی دا: جوڵاندنی هێزی گه‌وره له فه‌وج به‌ره‌و ژور به فه‌رمانی وه‌زیر و، له لیوا به‌ره‌وه ژور به فه‌رمانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌بێ.
2. له باری نائاسایی دا: به فه‌رمانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ره‌زامه‌ندی دوسێیه‌کی په‌رله‌مان ئه‌بێ.
#
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
چواره‌م، پێشمه‌رگه و کێشه‌ی سیاسی
1. به کارهێنانی پێشمه‌رگه له کاری سیاسی دا: بۆ پرۆپاگانده یا بۆ گوشار بۆ حیزبێکی سیاسی، له ململانێی نێوان حیزبه‌کان، دژی خۆپیشاندانی پیشه‌یی، جه‌ماوه‌ری، سیاسی، له مونافه‌سه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا، قه‌ده‌غه بکرێ.
2. پێشمه‌رگه له هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌کان دا مافی هه‌یه به ئازادی ده‌نگ بدا به‌و لایه‌نه‌ی خۆی ئه‌یه‌وێ.
#
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
پێنجه‌م، پێشمه‌رگه و ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی
1. به کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانده‌کانی بۆ ده‌ستگیرکردن و گلدانه‌وه و پشکنینی که‌سانی عه‌سکه‌ری و مه‌ده‌نی، له پشتی ده‌سه‌ڵاتی قهزائیهوه قه‌ده‌غه بکرێ.
#
2. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
پێشمه‌رگه و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی
1. به کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانده‌کانی بۆ ده‌رکردنی فه‌رمانی گرتن و پشکنین و له پشتی ده‌سه‌ڵاتی قهزائیهوه قه‌ده‌غه بکرێ.
#
2. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
به‌ڕێه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش
یه‌که‌م، ئاسایش و حیزبایه‌تی
1. 1. رێکخستن و رێکخراوه حیزبیه‌کان له ناو هه‌مو داووده‌زگا و یه‌که‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش و ده‌ره‌وه‌ی دا قه‌ده‌غه بکرێ.
1. 2. باره‌گا و ئۆفیسی حیزبه‌کان، له ژێر هه‌ر ناوێک دا بێ، له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و هه‌مو دائیره‌کانی تری دا و له ناو هه‌مو یه‌که‌کانی هێزی ئاسایش‌دا دابخرێ.
1. 3. به هیچ جۆرێ نابێ ئابونه‌ی حیزبی له موچه‌ی مانگانه‌ی کارمه‌نده‌که ببڕدرێ.
2. هه‌مو ئه‌وانه‌ی به هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه بێکار ئه‌مێننه‌وه:
2. 1. موچه‌یان به‌رده‌وام بێ تا ئه‌چنه سه‌ر کارێکی تر.
2. 2. یا خانه‌نشین بکرێن.
2. 3. له وه‌زاره‌تی ناوخۆ دا یان له هه‌رجێیه‌کی تری خۆی بیه‌وێ کارێکی شایسته‌ی خۆی پێ بسپێردرێ.
#
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
دوه‌م، ئاسایش و ته‌زکیه
1. بۆ وه‌رگرتنی که‌سێ به ئاسایش، بۆ وه‌رگرتنی له کولێجی سه‌ربازی، بۆ ده‌وره‌ی عه‌سکه‌ری، بۆ پێسپاردنی پله‌و پایه‌ی عه‌سکه‌ری و ئیداری، ته‌زکیه‌ی حیزبی، راسپارده، واسیته به نامه یان به ته‌له‌فۆن و ئیمێل و هه‌ر هۆیه‌کی تر (که‌س یان ئۆرگانی حیزبی بیکا) قه‌ده‌غه بکرێ.
#
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو، غه‌رامه‌ی مالی.
سێیه‌م، ئاسایش و فه‌رمان
1. له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش هه‌بونی هه‌ر یه‌که‌یه‌کی ئاسایشی که‌سیی یا حیزبی هه‌بێ، به هه‌ر ناوێک و قه‌واره‌یه‌ک بێ، قه‌ده‌غه بکرێ
2. هه‌رچی ناوی ئاسایش بێ ئه‌بێ: سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش بێ، موچه‌ی مانگانه‌ی له فه‌رمانگه‌کانی ئاسایش وه‌ربگرێ، فه‌رمان ته‌نیا له که‌سی ده‌سه‌ڵاتداری به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی ئاسایش وه‌ربگرێ.
#
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
چواره‌م، ئاسایش و کێشه‌ی سیاسی
1. به کارهێنانی ئاسایش له کاری سیاسی دا: بۆ پرۆپاگانده یا بۆ گوشار بۆ حیزبێکی سیاسی، له ململانێی نێوان حیزبه‌کان، دژی خۆپیشاندانی پیشه‌یی، جه‌ماوه‌ری، سیاسی، له مونافه‌سه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا، قه‌ده‌غه بکرێ.
2. ئاسایش له هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌کان دا مافی هه‌یه به ئازادی ده‌نگ بدا به‌و لایه‌نه‌ی خۆی ئه‌یه‌وێ.
#
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
پێنجه‌م، ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی
1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش و ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانگه‌کانی ته‌نیا مافی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری‌یان هه‌یه، مافی ده‌ستگیر کردن و به دواداچونی تاوان به پاڵ دراویان نیه.
2. به کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کان و ئه‌فسه‌ره‌کانی بۆ ده‌ستگیرکردن و گلدانه‌وه و پشکنینی که‌سانی عه‌سکه‌ری و مه‌ده‌نی و ماڵه‌کانیان، قه‌ده‌غه بکرێ.
#
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
شه‌شه‌م، ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی
1. به کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش و ئه‌فسه‌ره‌کانی بۆ ده‌رکردنی فه‌رمانی گرتن و پشکنین، قه‌ده‌غه بکرێ.
#
2. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
حه‌وته‌م، ئاسایش و کۆدی هاووڵاتییان
وه‌رگرتنی زانیاری ژیانی تایبه‌تی هاووڵاتی به هه‌ر ناوێکه‌وه بێ، له‌وانه "کۆدی ئاسایش" به هه‌ر ناو و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ، قه‌ده‌غه بکرێ.
به‌رده‌وام بون له سه‌ر بانگکردنی هاوڵاتییان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کۆدی زانیاری کاریكی نایاساییه، به‌رپرسانی ئاسایش، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بون له سه‌ر کارپێکردنی، وه‌کو دامه‌زراوه و وه‌کو که‌س، روبه‌روی دادگا بکرێنه‌وه.
پۆلیس
یه‌که‌م، پۆلیس و حیزبایه‌تی
1. 1. رێکخستن و رێکخراوه حیزبیه‌کانی له ناو هه‌مو داووده‌زگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا قه‌ده‌غه بکرێ.
1. 2. باره‌گا و ئۆفیسی حیزبه‌کان، له ژێر هه‌ر ناوێک دا بێ، له ناو وهزهرات و ده‌ره‌وه‌ی دا و له ناو هه‌مو یه‌که‌کانی هێزی پۆلیس دا دابخرێ. هه‌روه‌ها کادری حیزبی له ژێر هه‌ر ناونیشانێک دا بێ، له ناو پۆلیس و وه‌زاره‌تی ناوخۆدا نه‌هێڵرێ.
1. 3. به هیچ جۆرێ نابێ ئابونه‌ی حیزبی له موچه‌ی مانگانه‌ی پۆلیس و کارمه‌ند ببڕدرێ.
2. هه‌مو ئه‌وانه‌ی به هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه بێکار ئه‌مێننه‌وه:
2. 1. موچه‌یان به‌رده‌وام بێ تا ئه‌چنه سه‌ر کارێکی تر.
2. 2. یا خانه‌نشین بکرێن.
2. 3. له وه‌زاره‌ت دا یان له هه‌رجێیه‌کی تری خۆی بیه‌وێ کارێکی شایسته‌ی خۆی پێ بسپێردرێ.
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
دوه‌م، پۆلیس و ته‌زکیه
1. بۆ وه‌رگرتنی که‌سێ به پۆلیس، بۆ وه‌رگرتنی له ئاکادیمی پۆلیس، ده‌وره‌ی ئه‌فسه‌ر و مفه‌وه‌ز، بۆ پێسپاردنی پله‌و پایه‌ی وه‌زیفی و ئیداری، ته‌زکیه‌ی حیزبی، راسپارده، واسیته به نامه یان به ته‌له‌فۆن و ئیمێل و هه‌ر هۆیه‌کی تر (که‌س یان ئۆرگانی حیزبی بیکا) قه‌ده‌غه بکرێ و، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی یه‌کسان بۆ هه‌مو که‌سێ بڕه‌خسێنرێ له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه ئاگاداری بڵاو بکریته‌وه..
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
سێیه‌م، پۆلیس و فه‌رمان
1. له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌بونی هه‌ر یه‌که‌یه‌کی پۆلیسی که‌سیی یا حیزبی هه‌بێ، به هه‌ر ناوێک و قه‌واره‌یه‌ک بێ، قه‌ده‌غه بکرێ.
2. هه‌رچی ناوی پۆلیس بێ ئه‌بێ: سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێ، موچه‌ی مانگانه‌ی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرێ، فه‌رمان ته‌نیا له که‌سی ده‌سه‌ڵاتداری وه‌زاره‌ت و بهڕێوهبهریهتیهکان وه‌ربگرێ.
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
چواره‌م، پۆلیس و کێشه‌ی سیاسی
1. به کارهێنانی پۆلیس له کاری سیاسی دا: بۆ پرۆپاگانده یا بۆ گوشار بۆ حیزبێکی سیاسی، له ململانێی نێوان حیزبه‌کان، دژی خۆپیشاندانی پیشه‌یی، جه‌ماوه‌ری، سیاسی، له مونافه‌سه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا، قه‌ده‌غه بکرێ.
2. پۆلیس له هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌کان دا مافی هه‌یه به ئازادی ده‌نگ بدا به‌و لایه‌نه‌ی خۆی ئه‌یه‌وێ.
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
وه‌زاره‌تی دارایی
یه‌که‌م، دارایی و رونی
1. پشکی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عیراق و جۆری خه‌رجکردنی به ئاشکرا بخرێته به‌رده‌م پارله‌مان و میدیا.
2. داهاتی ناوخۆ، له‌وانه داهاتی نه‌وت، و جۆری خه‌رجکردنی به ئاشکرا بخرێته به‌رده‌م پارله‌مان و میدیا.
3. سه‌ره‌ڕای بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێم، به شێوه‌یه‌کی ده‌وری و به ئاشکرا لیستی داهات و خه‌رج بڵاو بکرێته‌وه و بخرێته به‌رده‌م پارله‌مان و میدیا.
#
4. شاردنهی زانیاری دارایی له پارله‌مان و میدیا قه‌ده‌غه بکرێ و سزای بۆ دابنرێ.
دوه‌م، دارایی و بودجه‌ی حیزب
1. حیزب ته‌نیا ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رئه‌گرێ که یاسای یارمه‌تیدانی حیزبه‌کان دیاری ئه‌کا. ئه‌بێ به پێی رێنماییه‌کانی دیوانی چاودێری دارایی خه‌رجی بکا.
2. دانی بڕه پاره‌ی زیاد به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به حیزب، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی یا هه‌ر ده‌زگایه‌کی تری حکومه‌تیه‌وه، به هه‌ر ناوێکه‌وه بێ، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که یاسای یارمه‌تیدانی حیزب دیاری کردوه، قه‌ده‌غه‌یه.
#
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
سێیه‌م، دارایی و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی حیزبی
1. ته‌مویلی میدیای حیزبی، بینراو و بیستراو و خوێنراو، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی یا هه‌ر ده‌زگایه‌کی تری حکومه‌تیه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
2. ته‌مویلی میدیای ناحکومه‌تی، ئازاد، پێویسته به پێی قانونی تایبه‌تی و به ره‌زامه‌ندی پارله‌مان بکرێ.
#
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
چواره‌م، دارایی و کادره حیزبیه‌کان
کادره حیزبیه‌کانی که خراونه‌ته سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌ته‌کان، موچه له حکومه‌ت وه‌رئه‌گرن به‌ڵام ته‌رخانن بۆ کاری حیزبی، له هه‌مو وه‌زاره‌ته‌کان دا سه‌رژمێر بکرێن و به‌مجۆره پۆلێن بکرێن:
1. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سه‌رکه‌وتوه، به پێی ساڵانی خزمه‌ت و بڕوانامه، به پله‌ی شایسته‌ی خۆی خانه‌نشین بکرێ.
2. ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ له فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومه‌تی دا کار بکا، له سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه و ساڵانی خزمه‌تی رێکخراوه‌یی، دابمه‌زرێنرێ.
3. ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ له رێکخستنه‌کانی حیزب دا بمێنێته‌وه کاری حیزبی بکا حیزبه‌که‌ی موچه‌ی بۆ دابین بکا.
پێنجه‌م، دارایی و پله‌ی وه‌زیفی
1. راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان موچه‌ی کارمه‌ندانی پله‌ی یه‌که‌م و موچه‌ی کارمه‌ندانی پله‌ی یانزه‌هه‌م به جۆرێ رێک بخرێ که له بیست قات تێپه‌ڕ نه‌کا و، له گه‌ڵ بودجه‌ی گشتی و نرخی بازاڕدا گونجاو بێ.
2. گونجاندنی موچه‌ی پارله‌مانتار و وه‌زیره‌کانی هه‌رێم، هی ئیستا و هی خانه‌نشین، له گه‌ڵ سیسته‌می نوێی موچه.
3. بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌نگی له سیسته‌می موچه‌دا، پێویسته چاوگێڕانه‌وه بکرێ:
3. 1. ناونیشانی وه‌زیفه و موچه‌ی ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئیداری و پله‌ی تایبه‌ت دامه‌زراون، سه‌رله‌نوێ له سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه، ساڵانی خزمه‌تی حکومه‌تی، چاک بکرێ.
3. 2. ناونیشانی وه‌زیفه و موچه‌ی ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئیداری و تایبه‌ت خانه‌نشین کراون، سه‌رله‌نوێ له سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه، ساڵانی خزمه‌تی حکومه‌تی، چاک بکرێ.
3. 3. ناونیشانی وه‌زیفه و موچه‌ی ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئیداری و تایبه‌ت خانه‌نشین کراون به‌ڵام بڕوانامه و، ساڵانی خزمه‌تی حکومه‌تیان نیه، سه‌رله‌نوێ له سه‌ر بنه‌مای رێزلێنانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ری، وه‌رزشی، موچه و پله‌یان به قانونێکی تایبه‌تی رێک بخرێ.
شه‌شه‌م، دارایی و رێکخراوه دیمۆکراتی و پیشه‌یی و ناحکومیه‌کان
چاوخشاندنه‌وه به رێکخراو، یانه، یه‌کێتی، سه‌ندیکا و، رێکخستنه‌وه‌یان له سه‌ر بنه‌مای پیشه و چالاکی ڕێکخراوه نا حکومیه‌کان
،له سه‌ر بنه‌مای پرۆژه هاوکاری بکرێن.
حه‌وته‌م، دارایی و ته‌نده‌ر
1. بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر، ته‌زکیه‌ی حیزبی، راسپارده، واسیته به نامه یان به ته‌له‌فۆن و ئیمێل و هه‌ر هۆیه‌کی تر (که‌س یان ئۆرگانی حیزبی بیکا) قه‌ده‌غه بکرێ.
2. بۆ ره‌خساندنی هه‌لی یه‌کسان بۆ به‌ڵێنده‌ران پێویسته پێڕه‌وی بڕگه‌کانی یاسای مه‌ده‌نی بکرێ.
3. به‌خشینی ته‌نده‌ر به‌ده‌ر له رێنماییه‌کان قه‌ده‌غه بکرێ.
4. پۆلێنکردنه‌وه‌ی کۆمپانیاکان.
#
5. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
یه‌که‌م، پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری که به‌رپرسه له:
1. دادگای پێداچونه‌وه
2. سه‌رۆکایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه
3. سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتی
دوه‌م، سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌کان
1. بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵات دا: سه‌رۆکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری، سه‌رۆکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان (پارله‌مان)، سه‌رۆکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن (سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران)، پێویسته پله‌ی قانونی (ده‌ستوری) هه‌رسێکیان هاوشانی یه‌کتری بن.
2. ده‌سته‌ی داواکاری گشتی له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیر جیا بکرێته‌وه، ببێته به‌شێ له ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری.
سێیه‌م، دادوه‌ری و بودجه
بودجه‌ی تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یاسایی خۆی دا بێ.
چواره‌م، هه‌ڵسه‌نگاندنی دادوه‌ر و داواکار
1. بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی لێهاتویی دادوه‌ران و به‌رزکردنه‌وه‌ی (صنف) ه‌کانیان به‌ند بێ به راستاندنی له 90% ی ساڵانه‌ی حوکم و بڕیاره‌کانیان.
2. ئه‌و دادوه‌ره‌ی له ماوه‌ی سێ ساڵی یه‌ک له دوای یه‌کی کارکردنیدا ئه‌و رێژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی به ده‌ست نه‌هێنا بگوێزرێته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی تر.
3. جگه له زمانی کوردی شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بێ له خوێندنه‌وه و نوسین و دوان به زمانی عه‌ره‌بی. ئه‌وانه‌ی له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا ده‌رنه‌چون بگوێزرێنه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی تر.
پێنجه‌م، دادوه‌ری و راگه‌یاندن
له دادگاکانی تێههڵچونهوهدا به‌شێ بۆ راگه‌یاندن ته‌رخان بکرێ بۆ:
1. پێشوازیکردن له میدیای ئازاد تا له سنوری یاسادا زانیاری پێویستی بداتێ.
2. وته‌بێژێکی هه‌بێ بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی دادگا به رای گشتی.
شه‌شه‌م، ئیلغای یاسا
یاسای تبلیغی عسکری (106/ 960) ، (178/ 970) وه بڕیاری (1042/997) ئیلغا بکرێ و، کار به بڕیاری (669/987) ی 23/08/1978 بکرێ.
حه‌وته‌م، کارمه‌ندی داد و ته‌زکیه
1. بۆ وه‌رگرتنی که‌سێ به خوێندکار له کولێجی یاسا یان که‌سێکی خاوه‌ن ئه‌زمون بۆ بون به دادوه‌ر، یا به داواکاری گشتی، یا بۆ وه‌رگرتنی له په‌یمانگای داوه‌ری، یا بۆ پێسپاردنی پله‌و پایه‌ی قه‌زائی، ته‌زکیه‌ی حیزبی، راسپارده، واسیته به نامه یان به ته‌له‌فۆن و ئیمێل و هه‌ر هۆیه‌کی تر (که‌س یان ئۆرگانی حیزبی بیکا) قه‌ده‌غه‌یه.
#
2. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی.
پرۆژه‌ی چاکسازی له وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا
#
سه‌ره‌تا
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستان دور بخرێنه‌وه له هه‌مو جۆره تێوهگلانێ له ململانێی ده‌سه‌ڵاته‌وه له نێوان حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان.
وه بۆ ئه‌وه‌ی دور بخرێنه‌وه له به‌کارهێنان له مونافه‌سه‌ی سیاسی سه‌رده‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان به قازانجی حیزبێک دژی حیزبه‌کانی تر.
وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کاره‌کانی خۆیان به بێ ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی، له سه‌ر بنچینه‌یی: پیشه‌یی، بێلایه‌نی، لێهاتویی و به لێوه‌شاوه‌ییه‌کی به‌رزه‌وه، ئه‌نجام بده‌ن،
پێویسته ئه‌م چاکسازییانه‌یان تێدا بکرێ:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
یه‌که‌م، په‌روه‌رده و حیزبایه‌تی
1. 1. رێکخستن و رێکخراوه حیزبیه‌کان له ناو هه‌مو داووده‌زگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا قه‌ده‌غه بکرێ.
1. 2. باره‌گا و ئۆفیسی حیزبه‌کان، له ژێر هه‌ر ناوێک دا بێ، له ناو وهزهرات دا و له ناو هه‌مو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و قوتابخانه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا دابخرێ.
1. 3. بڕینی ئابونه‌ی حیزبی له موچه‌ی مانگانه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره‌کان قه‌ده‌غه بکرێ.
1. 4. قه‌ده‌غه‌کردنی ره‌مزه حیزبیه‌کان له ناوه‌نده‌کانی خوێندن و په‌روه‌رده‌کردن دا.
2. هه‌مو ئه‌و کادره حیزبییانه‌ی به هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه بێکار ئه‌مێننه‌وه:
2. 1. موچه‌یان به‌رده‌وام بێ تا ئه‌چنه سه‌ر کارێکی تر.
2. 2. یا خانه‌نشین بکرێن.
2. 3. له وه‌زاره‌ت دا یان له هه‌رجێیه‌کی تری خۆی بیه‌وێ کارێکی شایسته‌ی خۆیان پێ بسپێردرێ.
3. مامۆستا و کارمه‌ندی په‌روه‌رده و خوێندکار و قوتابی له هه‌ر پله وپایه‌یه‌ک و له هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و قوتابخانه‌یه‌ک بێ، له ده‌ره‌وه‌ی ماوه‌ی کار و له ده‌ره‌وه‌ی بیناکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بۆی هه‌یه به ئازادی چالاکی حیزبی، به قازانجی ئه‌و حیزبه‌ی خۆی ئه‌یه‌وێ، بنوێنێ.
4. مامۆستا و کارمه‌ندی په‌روه‌رده و خوێندکار و قوتابی له هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌کان دا، به پێی یاسا کارپێکراوه‌کان، مافی هه‌یه به ئازادی، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ک بتوانێ زۆری لێ بکا، ده‌نگ بدا به‌و لایه‌نه‌ی خۆی ئه‌یه‌وێ.
#
5. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی. سێ، له پله کارگێڕیه‌که‌ی لاببرێ.
دوه‌م، په‌روه‌رده و ته‌زکیه
1. بۆ وه‌رگرتنی که‌سێ به مامۆستا یا کارمه‌ند له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، یان بۆ وه‌رگرتنی له کولێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، ده‌وره‌ی په‌روه‌ده‌یی، بۆ پێسپاردنی پله‌و پایه‌ی کارگێڕی و ئیداری، ته‌زکیه‌ی حیزبی، ته‌زکیه‌ی سه‌ندیکا، راسپارده، واسیته به نامه یان به ته‌له‌فۆن و ئیمێل و هه‌ر هۆیه‌کی تر (که‌س یان ئۆرگانی حیزبی بیکا) قه‌ده‌غه بکرێ.
2. پێویسته له گوێزانه‌وه و، به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی مامۆستا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی، سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕی، راوێژکار، شاره‌زا.. ته‌نیا قانون و رێنماییه پێوه‌ندیداره‌کان و هه‌ڵسه‌نگه‌ندنی کار و چالاکی پاڵێوراو پێڕه‌وی بکرێ، وه له کاتی وه‌کیه‌کی مه‌رجه پێویسته‌کان دا له نێوان پاڵێوراوه‌کان دا به تیروپشک به لادا بخرێ.
3. دابه‌شکردنه‌وه‌ی میلاکاتی قوتابخانه‌کان (مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر) به گوێره‌ی پێویستیه‌کانی پرۆسه‌ی فێرکردن و خوێندن بێ له‌شار و دێهاته‌کان دا.
#
3. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی. سێ، له پله کارگێڕیه‌که‌ی لاببرێ.
سێیه‌م، په‌روه‌رده و مونافه‌سه‌ی سیاسی
1. به کارهێنانی مامۆستا و کارمه‌ندانی په‌روه‌رده و خوێندکار و قوتابی له ناو وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه و قوتابخانه‌کان دا، له کاری سیاسی دا: بۆ پرۆپاگانده یا بۆ گوشار بۆ حیزبێکی سیاسی، له ململانێی نێوان حیزبه‌کان، دژی خۆپیشاندانی پیشه‌یی، جه‌ماوه‌ری، سیاسی، له مونافه‌سه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا، راپێچکردنی زۆره‌ملێی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابی بۆ خۆپیشاندان، قه‌ده‌غه بکرێ.
2. به‌کارهێنانی کۆبونه‌وه‌ی باوکان و دایکانی خوێندکار و قوتابی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و کاری حیزبی قه‌ده‌غه بکرێ.
3. له کاتی دانانی مامۆستا یان هه‌ر کارمه‌ندێکی په‌روه‌رده به به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ده‌نگدان یا هه‌ر کارێکی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، پێویسته به بێلایه‌نی کاره‌که‌ی ئه‌نجام بدا، ئه‌گه‌ر دو له بریکاره‌کان شکاتیان لێ کرد لاببرێ.
#
4. سه‌رپێچیکار سزا بدرێ: یه‌ک، به حه‌بس بۆ ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ. دو غه‌رامه‌ی مالی. سێ، له پله کارگێڕیه‌که‌ی لاببرێ.
چواره‌م، په‌روه‌رده و سه‌ندیکا
1. مامۆستا خۆی ئازاده له‌وه‌ی ببێ یا نه‌بێ به ئه‌ندامی سه‌ندیکا (یه‌کێتیی مامۆستایان).
2. پێویسته به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له داووده‌زگاکانی وه‌زاره‌ت دا به یه‌کسانی رێ به ئازادی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیکایی، به هه‌مو کاندید و لیسته رێپێدراوه‌کان، بده‌ن.
3. ته‌نیا ئه‌ندامانی کارگێڕی لق و به‌ره‌وژور بۆیان هه‌یه، به هه‌مان موچه و پله‌ی کارگێڕیان، له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنیان دا ته‌رخان بکرێن بۆ کاری سه‌ندیکایی. دوای ته‌واو بونی کاری سه‌ندیکایی ئه‌گه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر کاری پێشویان.
4. بڕینی ئابونه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌و مامۆستایانه‌ی ئه‌ندامی سه‌ندیکا نین قه‌ده‌غه بکرێ.