بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌و هاوكارانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا دابمه‌زرێنی و هاوئاهەنگی بسازێنێ لەنێوان رۆژنامەنوسان و وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕاندا، هەروەها له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستگه‌یشتنی هاوڵاتیاندایه به سایتی فەرمی و کەناڵە میدیاییەکانی نزیک بزوتنەوەی گۆڕان.
ژوری رۆژنامەوانی به‌پێی توانا رۆژنامەنوسان له هه‌ڵوێستی سیاسی و لێدوانی فه‌رمی و زانیاریی گشتی تایبەت به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگادار دەکاتەوە، له‌ڕێگه‌ی:
_زانیاری و راگەیەندراوی فەرمی کە لە ماڵپەڕی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕاندا بڵاودەکرێنەوە.
_لێدوان و زانیاری كه ئاراسته‌ی ناونیشانی ئه‌لیكترۆنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كرێ.
_كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی.
_لێدوانی زاره‌كی و لێداون لە ڕێی ئیمەیڵ و تەلەفۆنەوە له كاتی پێویست و لە دەرفەتی گونجاو‌دا.
دەمانەوێ ئه‌وه‌ش لای به‌ڕێزتان رۆشن بێت كه وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست و دروستكردنی بڕیار له بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا پێویستی به میكانیزمی تایبه‌ت و رێوشوێنی ئۆرگانیی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیار‌و هه‌ڵوێسته‌كان زۆرجار پێویستیان به كات ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرمان...
بۆ پەیوەندیکردن بە سایتی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانەوە:
ئیمەیڵ:[email protected]
|